جارێکی تر یەک ملیۆن خەڵکی غەززەیی ئاوارە دەبنەوە

لەگەڵ پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی کە لە باکووری کەرتی غەززە دەژین، جارێکی دیکە بە زۆر ئاوارە دەبن.
بەناو کابینەی ئاسایشی رژێمی داگیرکەر بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ پلانی داگیرکردنی شاری غەززەی پەسەند کرد. ئەم گۆڕانکارییە جارێکی دیکە باکووری غەززەی کردە خاڵی سەرەکی هێرشەکان.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز پێش کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت، نەتانیاهۆ ئامانجی خۆی بۆ "داگیرکردنی هەموو غەززە" خستەڕوو. بەڵام هەندێک کەسایەتی بەناو باڵا لە ناو رژێمی داگیرکەردا، بەتایبەتی ئیێل زەمیر بەناو سەرۆکی ئەرکانی گشتی ، دژی ئەم بیرۆکەیەن. جگە لەوەش، سەلامەتی ئەو ئەسیرە داگیرکەرانەی کە لە ناوچەکەدا ڕاگیراون و کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کاریگەرییان لەسەر بڕیاری سنووردارکردنی داگیرکارییەکە بۆ شاری غەززە هەبووە بۆ ئێستا.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر شاری غەززە شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی بۆ فەلەستینییەکان دەستپێکردووە، کە پێشتر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە چەندین جار بە زۆر ئاوارە بوون، بەپێی سیاسەتەکانی رژێم کە لەژێر پەردەی "فەرمانی چۆڵکردن"دا جێبەجێکراون، نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی بە زۆر لە باکوورەوە و دەچنە ناو ناوەڕاستی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لایەنگرانی حزب الله و بزووتنەوەی ئەمەل ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پلانی "تەسلیمکردنی چەک بە دەوڵەت"ی حکومەتی لوبنان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە کە حکومەت کڕنۆشی بۆ رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکا داناوە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٠١ کەس کە ٩٨یان منداڵن.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چین تووشی وشکەساڵییەکی سەخت بووە و بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین ڕووی دا و ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بێسەروشوێنن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پەیامی سەرەخۆشی بۆ تیرۆرکردنی ئەبو خەلیل ویشا ئەندامی کۆمینتەی ناوەندی بەرەی جەماوەری و موفید حەسەن لە لوبنان لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەهیۆنی بڵاوکردەوە. بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە هێرشانە تەنیا ئیرادەی بەرخۆدانی فەلەستین زیاتر دەکات.